Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆككۆماری‌ عێراق نێوه‌ندگیری‌ دوو سه‌ركرده‌ی‌ عێراقی‌ ده‌كات

په‌یام

سه‌رۆككۆماری‌ عێراق نێوه‌ندگیری‌ دوو سه‌ركرده‌ی‌ عێراقی‌ ده‌كات و داوایان لێده‌كات كۆتایی به‌كێشه‌كانی‌ نێوانیان بهێنن.

به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق له‌ڕێگه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فۆنیه‌وه‌ نێوه‌ندگیری‌ عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی‌ به‌ره‌ی‌ حیكمه‌و قه‌یس خه‌زعه‌لی‌، ڕێبه‌ری‌ عه‌سائیبی‌ ئه‌هلی‌ حه‌قی‌ كردووه‌، له‌باره‌ی‌ ئاڵۆزیيه‌كانی‌ نێوانیان.

به‌پێی‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌رهه‌م ساڵح داوای‌ له‌حه‌كیم و خه‌زعه‌لی‌ كردوه‌ هه‌ڵمه‌تی‌ ڕاگه‌یاندن له‌ دژی‌ یه‌كتری‌ ڕابگرن و گفتووگۆیه‌كی‌ دوو قۆڵی‌ دوور له‌چاوی‌ ڕاگه‌یاندنه‌كان ئه‌نجام بده‌ن، سه‌رۆككۆماری‌ عێراق داواشی‌ له‌هه‌ردوولا كردووه‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكدا كۆتایی به‌كێشه‌كانی‌ نێوانیان بهێنن.

نێوه‌ندگیریه‌كه‌ی‌ به‌رهه‌م ساڵح له‌كاتێكدایه‌، له‌دوو ڕۆژی‌ ڕابردوودا عه‌مار حه‌كیم و قه‌یس خه‌زعه‌لی‌ هێرشێكی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ به‌رفراوانیان دژی‌ یه‌كتری‌ ده‌ستپێكرد، له‌ونێوه‌نده‌دا كه‌ناڵی‌ فوراتی‌ سه‌ربه‌ ڕه‌وته‌كه‌ی‌ حه‌كیم، عه‌سائیبی‌ ئه‌هلی‌ حه‌قی‌ به‌دزینی‌ داهاتی‌ پاڵاوگه‌ی‌ بێجی‌ تۆمه‌تباركرد، له‌به‌رامبه‌ردا چه‌ند سه‌ركرده‌ی‌ عه‌سائیبی‌ ئه‌هلی‌ حه‌ق عه‌مار حه‌كیمیان به‌ به‌كرێگیراو تۆمه‌تبار كرد.


615 جار خوێندراوەتەوە
12/01/2019

بابەتی زیاتر