Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ڵمانیا مافی په‌نابه‌رێتی به‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌ هاوڵاتییانی‌ توركیا ده‌دات

په‌یام

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، به‌شێكی‌ زۆری‌ ئه‌و هاوڵاتییه‌ توركییانه‌ی كه‌ له‌ هاوینی ساڵی 2016ه‌وه‌ په‌نایان بۆ ئه‌ڵمانیا برد، له‌ ئێستادا مافی په‌نابه‌ریی سیاسی و پاراستنیان پێدراوه‌.

له‌ رۆژی‌ 15 ی‌ ته‌مموزی‌ 2016 دا ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا رایانگه‌یاند، هه‌وڵێكی كوده‌تا شكستیهێناوه‌، پاش ئه‌وه‌ زۆرێك له‌ ئه‌ندامانی‌ لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیا له‌ ترسی ده‌ستگیركردنیان له‌ وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵهاتن.

سیڤیم داغدیلیم، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی چه‌پ له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا رایده‌گه‌یه‌نێت: توركیا به‌ وڵاتێكی ئارام دانانرێت و دۆخی ئه‌منی بۆ ئۆپۆزسیۆن و رۆشنبیران رۆژ له‌ دوای رۆژ خراپتر ده‌بێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌ رووی مافی مرۆڤ و سه‌ركوتكردنی ئازادییه‌كانی وه‌ك رۆژنامه‌گه‌ری و راده‌ربڕین، چاوپۆشی له‌ حكومه‌تی توركیا ده‌كات.

139 جار خوێندراوەتەوە
12/01/2019

بابەتی زیاتر