Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق یه‌كه‌م هاورده‌كاری كاڵای ئێرانه‌

په‌یام

به‌رپرسێكی ئێرانی ڕایگه‌یاند، عێراق یه‌كه‌م هاورده‌كاری كاڵای ئێرانه‌و، ئاشكراشیكرد، بۆ تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوری و سیاسییه‌كان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی عێراق ده‌كات.

حه‌مید حسێنی، سه‌رۆكی ژوری بازرگانیی هاوبه‌شی (ئێران - عێراق)  له‌ لیدوانێكدا رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندیی رۆشنبیری و كه‌لتوری و ئاینی و سیاسی هاوبه‌شی نێوان  عێراق و ئێران وایكردووه‌ خواستی عێراقییه‌كان له‌سه‌ر كاڵا و به‌رهه‌مه‌ ئێرانییه‌كان زیاد ببێت، بۆیه‌ بازاڕه‌كانی عێراق بۆ هه‌نارده‌كردنی كاڵای ئێرانیی له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدان.

وتیشی: ئێران له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رچاوه‌كانی هه‌نارده‌كاری كالآیه‌ بۆ عێراق و هاوبه‌شی دووه‌می بازرگانییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ڵاته‌ له‌دوای چین.

 هه‌ر له‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا ناوبراو ئاشكراشیكرد: كه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی عێراق ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك و گه‌شه‌ پێدانی په‌یوه‌ندی ئابوری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سیاسیی له‌ نێوا هه‌ردو وڵاتدا.


110 جار خوێندراوەتەوە
12/01/2019

بابەتی زیاتر