Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی‌ كۆمپانیای‌ سۆمۆ بانگهێشتی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌كرێت

په‌یام

هه‌وڵێك له‌ئارادایه‌ بۆ بانگهێشتكردنی‌ سه‌رۆكی‌ كۆمپانیای‌ سۆمۆ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق.

به‌پێی‌ به‌ڵـگه‌نامه‌یه‌ك ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری‌ عێراق واژۆیان كۆكردۆته‌وه‌ بۆ بانگهێشتكردنی‌ سه‌رۆكی‌ كۆمپانیای‌ به‌بازاڕكردنی‌ نه‌وتی‌ عێراق كه‌ به‌سۆمۆ ناسراوه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ لێپرسینه‌وه‌ی‌ سه‌باره‌ت به‌سه‌رپێچی‌ و پێشێلكاری‌ كه‌ له‌كۆمپانیای‌ ناوبراودا ئه‌نجامدراوه‌.

هه‌ڵمه‌تی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ واژۆكان له‌لایه‌ن عوده‌ی‌ عه‌واد ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێت، عه‌واد له‌ نوسراوێكدا كه‌واژۆی‌ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی‌ له‌سه‌ره‌و ئاڕاسته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌وت و وزه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقی‌ كردووه‌ داوا ده‌كات "عه‌لاْ  یاسری‌ سه‌رۆكی‌ كۆمپانیای‌ به‌ بازاڕكردنی‌ نه‌وتی‌ عێراق و دوو له‌ به‌رپرسانی‌ تری‌ كۆمپانیاكه‌ تاكۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بانگهێشتی‌ په‌رله‌مان بكرێن، به‌مه‌به‌ستی‌ لێپرسنه‌وه‌یان له‌باره‌ی‌ چه‌ند سه‌رپێچیه‌ك كه‌ له‌كۆمپانیای سۆمۆدا تۆماركراون".


367 جار خوێندراوەتەوە
12/01/2019

بابەتی زیاتر