Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی: لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی سێوان قادر و منداڵەکانی تەواو بووە


پەیام 

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕاگه‌یاندنی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ سێوان قادر ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر شانی‌ پۆلیس بووه‌ له‌و دۆسیه‌یه‌ ئه‌نجامیان داوه‌و سه‌رجه‌م زانیاری‌ و لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانیان كۆتایی هاتووه‌و خراوه‌ته‌ به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵێنه‌وه‌.

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕاگه‌یاندنی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: "ڕاپۆرته‌ پزیشكیه‌كان، به‌رگری‌ شارستانی‌، تیمه‌كانی‌ به‌ڵگه‌و تاوان، كاره‌كانیان له‌و دۆسیه‌یه‌ كۆتایی هاتووه‌و ئێستا له‌به‌ر ده‌ستی‌ داوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ دایه‌و هه‌ر دادوه‌ریش بڕیاری‌ كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ ده‌دات. 

جەختیشیکردەوە سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵ و لێدوانانه‌ی‌ باس له‌خۆسووتاندی‌ سێوان قادر ده‌كه‌ن زانیاری‌ و سه‌رچاوه‌ی‌ ده‌زگافه‌رمییه‌كانی‌ پۆلیس نین.

3128 جار خوێندراوەتەوە
12/01/2019

بابەتی زیاتر