Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: لە رێکەوتنمان لەگەڵ تورکیا به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورده‌كانیش له‌به‌رچاو ده‌گرین


پەیام 

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا باس له‌ڕێكه‌وتنی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات سه‌باره‌ت به‌دۆخی‌ سوریاو ده‌ڵێت:" به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورده‌كانیش له‌به‌رچاو ده‌گرین."

مایك بۆمبیۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند" واشنتۆن له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ گه‌یشتۆته‌ ڕێككه‌وتن سه‌باره‌ت به‌دۆخی‌ سوریا، به‌جۆرێك به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی‌ توركیاو كورده‌كانی‌ سوریا پارێزراو بێت.

بۆمبیۆ له‌لێدوانێكدا له‌ ئه‌بوزه‌بی‌ پایته‌ختی‌ ئیماراتی‌ عه‌ره‌بی‌ ئاشكرایكرد" له‌گه‌ڵ هاوتا توركیه‌كه‌ی‌ مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ" گفتوگۆی‌ كردوه‌ له‌باره‌ی‌ دوا گۆڕانكاریه‌كانی‌ سوریا، وتیشی‌ ورده‌كاری‌ زۆر هه‌یه‌ كه‌پێویسته‌ له‌گه‌ڵ توركیا كاری‌ له‌سه‌ر بكه‌ین سه‌باره‌ت به‌كورده‌كانی‌ سوریا، هاوكات گه‌شبینی‌ خۆشی‌ نیشاندا به‌ئه‌نجامی‌ گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ ئۆغڵۆ.

بۆمبیۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتریداو ڕایگه‌یاند، به‌پێی‌ ڕێكه‌وتنی‌ نێوانیان له‌گه‌ڵ توركیا گه‌یشتوونه‌ته‌ خاڵێكی‌ هاوبه‌ش كه‌خۆی‌ له‌پاراستنی‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌مه‌ترسی‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان و پاراستنی‌ كورده‌كانی‌ سوریادا ده‌بینێته‌وه‌.

بۆمبیۆ باسی‌ له‌كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌سوریا كردو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا" ئه‌و بڕیاره‌ هه‌نگاوێكی‌ ته‌كتیكیه‌و كاریگه‌ری‌ نابێت له‌سه‌ر تواناكی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ ڕێكخراوی‌ داعش له‌و وڵاته‌.

205 جار خوێندراوەتەوە
12/01/2019

بابەتی زیاتر