Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌ڕه‌نسا.. خۆپیشاندانی هێله‌گ زه‌رده‌كان به‌رده‌وامه‌


په‌یام

خۆپیشاندانی هێله‌گ زه‌رده‌كان له‌ شاری پاریس پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌وامه‌ و، له‌ میانی خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی رابردووشدا، 53 كه‌س ده‌ستگیركران.


سه‌رباری قه‌ده‌غه‌كردنی خۆپیشاندان و بلاَوه‌پێكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری پۆلیس له‌لایه‌ن حكومه‌تی فه‌ره‌نساوه‌، رۆژی رابردوو جارێكی تر خۆپیشانده‌رانی هێله‌گ زه‌رد له‌ گۆڕه‌پانێكی نزیك وه‌زاره‌تی ئابووری فه‌ڕه‌نسا له‌ شاری پاریس كۆبوونه‌وه‌ و به‌ره‌و شه‌قامی چامپس-ئیلیزێ به‌رێكه‌وتن. 

دواتر بارگرژی له‌ نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران دروستبوو، پۆلیسیش به‌ گازی بیبه‌ر رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بووه‌وه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش، تائیستا  53 كه‌س له‌ میانی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ دا فه‌ره‌نسادا ده‌ستگیركراون.

ماوه‌ی نۆ هه‌فته‌یه‌ خۆپیشاندانی یه‌له‌گ زه‌رده‌كان له‌فه‌ره‌نسا به‌رده‌وامه‌، كه‌ پێشتر به‌هۆی گرانی گوزه‌ران و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی ده‌ستیپێكرد و، پاشانیش گۆڕا بۆ دژایه‌تیكردنی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نساو،  دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ناوبراویان كرد.

212 جار خوێندراوەتەوە
13/01/2019

بابەتی زیاتر