Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كچه‌ مێردمناڵه‌كه‌ی سعودییه‌ له‌ تایله‌نده‌وه‌ گه‌یشته‌ كه‌نه‌دا


په‌یام 

ئه‌و كچه‌ گه‌نجه‌ سعوودیه‌ی له‌ ده‌ست توندوتیژی خێزانه‌كه‌ی رایکردبوو بۆ وڵاتی‌ تایله‌ند، له‌لایه‌ن كه‌نه‌داوه‌ مافی مانه‌وه‌ی پیدراو گه‌یشته‌ ئه‌و وڵاته‌.

پێشتر رۆژنامه‌ی بانكۆك پۆستی‌ تایله‌ند، رایگه‌یاند، كچه‌ گه‌نجه‌كه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی رۆیشتن بۆ ئوسترالیا هاتووه‌تبوویه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی بانكۆك له‌سه‌ر داوای به‌رپرسانی سعوودی ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ كه‌یسه‌كه‌ی‌ كه‌نه‌دا ئاماده‌یی‌ خۆی‌ نیشاندا كه‌ مافی‌ مانه‌وه‌ی‌ پێبدات.

ره‌هه‌ف موحه‌مه‌د ئه‌و كچه‌ مێردمناڵه‌ سعودییه‌ بوو كه‌ له‌ ده‌ست خێزانه‌كه‌ی‌ رایكردبوو بۆ وڵاتی‌ تایله‌ندو نیازی‌ بووه‌ خۆی‌ بگه‌یه‌نێته‌ وڵاتی‌ ئوستورالیا، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای‌ به‌رپرسانی‌ باڵوێزخانه‌ی‌ سعودییه‌ له‌ تایله‌ند ره‌هه‌ف له‌ نێو فرۆكه‌خانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرا.

پاش مانه‌وه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژێك، كه‌نه‌دا ئاماده‌ی‌ نیشاندا كه‌ مافی‌ مانه‌وه‌ به‌ ره‌هه‌ف موحه‌مه‌د بدات‌و له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا ره‌هه‌ف گه‌یشته‌ كه‌نه‌داو له‌لایه‌ن وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ پێشوازی‌ لێكرا.

1156 جار خوێندراوەتەوە
13/01/2019

بابەتی زیاتر