Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تێریزا مه‌ی‌: ده‌نگنه‌دانی‌ په‌رله‌مانتاران به‌ جیابوونه‌وه‌ له‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌ورووپا، خیانه‌ته‌


په‌یام

سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: ده‌نگنه‌دانی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ به‌ریتانیا به‌ جیابوونه‌وه‌ له‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌ورووپا، خیانه‌ته‌ له‌ متمانه‌ی‌ هاوڵاتیان و وڵات ده‌خاته‌ قه‌یرانه‌وه‌.

بڕیاره‌ له‌ دوو ڕۆژی‌ داهاتوودا په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ له‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌ورووپا ئه‌نجامبدات. له‌باره‌ی‌ ئه‌گه‌ری‌ شكستهێنانی‌ پرۆسه‌ی‌ جیابوونه‌وه‌كه‌ له‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌ماندا، تێریزا مه‌ی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا هۆشداریی‌ دایه‌ په‌رله‌مانتارانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ و ڕایگه‌یاند "پێویسته‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌و هاووڵاتیانه‌ بێهیوا نه‌كه‌ن كه‌ له‌ ڕیفراندۆمه‌كه‌دا ده‌نگیان به‌ جیابوونه‌وه‌ له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داوه‌".

تێرێزا مه‌ی ده‌نگنه‌دانی‌ په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا به‌ پرۆسه‌ی‌ جیابوونه‌وه‌كه‌ی‌ "به‌ خیانه‌ت و له‌ده‌ستدانی متمانه‌ی‌ هاووڵاتیان" ناوبرد و، ڕایگه‌یاند "پێویسته‌ په‌رله‌مانتاران ناكۆكییه‌كان به‌لاوه‌ بنێن و كارێك بكه‌ن كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتدا بێت".

هه‌روه‌ها سه‌رنه‌كه‌وتنی‌ پرۆسه‌كه‌ی‌ به‌ تاوانێكی‌ نه‌به‌خشراو وه‌سفكرد كه‌ وڵات ده‌خاته‌ قه‌یرانه‌وه‌.

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌نگدان له‌سه‌ر پرسی كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئه‌نجامده‌دات و، بڕیاره‌ له‌ 29ی‌ ئاداری‌ ئه‌مساڵدا به‌ ته‌واوی‌ له‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌ورووپا جیاببێته‌وه‌، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش پاشئه‌وه‌ دێت ساڵی‌ 2016 زۆرینه‌ی‌ هاووڵاتیانی‌ به‌ریتانیا له‌ ڕیفراندۆمێكدا ده‌نگیان به‌ جیابوونه‌وه‌كه‌ داوه‌.

772 جار خوێندراوەتەوە
13/01/2019

بابەتی زیاتر