Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سه‌دا 17ی كۆمه‌ڵگه‌ی‌ عێراقی‌ هه‌ژارن و به‌دوای‌ كاردا ده‌گه‌ڕێن

په‌یام

وه‌زیری‌ كار و كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: رێژه‌ی‌ له‌ سه‌دا 17ی كۆمه‌ڵگه‌ی‌ عێراقی‌ هه‌ژار و په‌ككه‌وته‌ن و به‌دوای‌ كاردا ده‌گه‌ڕێن.

باسم عه‌بدولزه‌مان وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: مامه‌ڵه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ رێژه‌ی‌ له‌سه‌دا 17ی كۆمه‌ڵگه‌ی‌ عێراقدایه‌ كه‌ له‌ چینی‌ هه‌ژاران و په‌ككه‌وته‌ و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌دوای‌ كاردا ده‌گه‌ڕێن.
 
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌ شه‌ش پارێزگای‌ عێراق له‌ژێر هێڵی‌ هه‌ژارییه‌وه‌ن و پێویستیان به‌ داڕشتنی‌ به‌رنامه‌ و پلانی‌ نوێی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ ئه‌و چین و توێژانه‌ی كه‌ موچه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه‌ بریتین له‌و ژنانه‌ی‌ له‌ هاوسه‌ره‌كانیان جیابونه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ بێوه‌ژنان و په‌ككه‌وته‌ و هه‌ژاره‌كان و موچه‌كه‌شیان له‌ رێگه‌ی‌ بانكه‌كانی‌ رافیده‌ین و نوسینگه‌كانی‌ پۆسته‌ له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی‌ عێراق دابه‌ش ده‌كرێت.


140 جار خوێندراوەتەوە
13/01/2019

بابەتی زیاتر