Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانتارێكی عێراق: ئاماده‌كاریيه‌كانی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ ته‌واوبوون

په‌یام

میساق حامدی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌ هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاشكرایكرد، سه‌رجه‌م ئاماده‌كاريیه‌كانی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ ته‌واوبوون و ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا تێپه‌ڕێنرێت.

میساق حامدی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رجه‌م گۆڕانكاریيه‌كانی تایبه‌ت به‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ته‌واو كردووه‌ و ئاماده‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا پێشكه‌ش بكرێت و تێپه‌ڕێنرێت.

هاوكات هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند له‌ كاتی بانگهێشتكردنی وه‌زیری نه‌وت بۆ لیژنه‌كه‌یان، پێیڕاگه‌یاندون كه‌ هه‌رێمی كوردستان رۆژانه‌ (420) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت.

 هه‌روه‌ها له‌كاتی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ماده‌ی (10)ی بودجه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی گشتی عێراق، ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران داوایانكرد هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندبكرێت به‌ هه‌نارده‌كردنی (420) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌، له‌ بری (250) هه‌زار به‌رمیل.


316 جار خوێندراوەتەوە
13/01/2019

بابەتی زیاتر