Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ترەمپ: ئابووری تورکیا تێکدەشکێنین ئەگەر هێرش بکاتە سەر کوردانی سووریا


په‌یام

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته‌ سه‌ر كورده‌كانی سوریا، له‌ رووی ئابوورییه‌وه‌ وێرانی ده‌كه‌ین.


شەوی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە تویتێکیدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته‌ سه‌ر كورده‌كانی سوریا، له‌ رووی ئابوورییه‌وه‌ وێرانی ده‌كه‌ین و پێویسته‌ كورده‌كانیش توركیا توڕه‌ نه‌كه‌ن.

سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاندووە "لەکاتێکدا کە بە شێوەیەکی توند و هەمەلایەنە لێدان لەو پاشماوە کەمەی لە داعش ماوەتەوە، درێژەی هەیە، دەست بە کشانەوە لە سووریا دەکەین کە پێویست بوو ماوەیەکی دریژ لەمەوبەر ئەنجام درابووایە. ئەگەر بێت و دووبارە خۆی (داعش) کۆبکاتەوە، لە بنکە نزیکەکانەوە دووبارە هێرش دەکەینەوە سەریان. ئەگەر بێت و هێرش بکەنە سەر کوردەکان، تورکیا لە رووی ئابوورییەوە دادەڕمێنین. ناوچەیەکی ئارامی ٢٠ میلی درووست دەکەین. بە هەمان شێوە نامانەوێت کوردەکانیش گیچەڵ بە تورکیا بکەن. رووسیا، ئێران و سووریا، دوژمنە سرووشتییەکانی ئەمریکا، سوودمەندن لە لەناوبردنی درێژمەودای داعش لە لایەن ئەمریکاوە. ئێمەش سوودمەند دەبین، بەڵام ئێستا کاتی ئەوەیە سەربازەکانمان بهێنینەوە ماڵەوە. کۆتایی بە جەنگە بێکۆتاکان دەهێنین". 

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مینجاره‌ له‌ پێناو پاراستنی كورد و كوردانی سوریا، دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی ‌راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدان و ده‌ستوه‌ردانی ئابووری له‌ توركیا بكات.

327 جار خوێندراوەتەوە
14/01/2019

بابەتی زیاتر