Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه‌


په‌یام

وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن سه‌باره‌ت به‌ تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی سووریا رایگه‌یاند "به‌ڕێز دۆناڵد تره‌مپ تیرۆریستان نابنه‌ هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانتان. توركیا چاوه‌ڕوانی له‌ ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه‌ به‌رپرسیارێتیه‌ هاوبه‌شه‌ ستراتیجییه‌كان به‌جێبگه‌یه‌نێت و به‌ پڕوپاگه‌نده‌كردنی تیرۆر سێبه‌ر نه‌خاته‌ سه‌ر ئه‌وه‌".


ئیبراهیم كاڵن له‌ رێگه‌ی هه‌ژماری تویته‌ره‌وه‌ كاردانه‌وه‌ی نیشان دا به‌رامبه‌ر بڵاوكراوه‌كه‌ی تره‌مپ و وتی: "به‌ڕێز دۆناڵد تره‌مپ یه‌كسانكردنی كورده‌كان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ كه‌ له‌ لیستی تیرۆری ئه‌مریكادایه‌ و باڵی سووریای په‌یه‌ده‌/یه‌په‌گه‌، هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه‌. توركیا به‌ره‌نگاری تیرۆریستان ده‌بێته‌وه‌ نه‌ك كورده‌كان. كورده‌كان و سوورییه‌كانی دیكه‌ له‌ مه‌ترسی تیرۆر ده‌پارێزین".

وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن وتیشی: "به‌ڕێز دۆناڵد تره‌مپ تیرۆریستان نابنه‌ هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانتان. توركیا چاوه‌ڕوانی له‌ ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه‌ به‌رپرسیارێتیه‌ هاوبه‌شه‌ ستراتیجییه‌كان به‌جێبگه‌یه‌نێت و به‌ پڕوپاگه‌نده‌كردنی تیرۆر سێبه‌ر نه‌خاته‌ سه‌ر ئه‌وه‌".

دوێنێ له‌ توێتێكیدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا دونالد تره‌مپ رایگه‌یاندبوو، توركیا له‌ رووی ئابوورییه‌وه‌ تێكده‌شكێنن ئه‌گه‌ر هێرش بكاته‌ سه‌ر كورده‌كان.

585 جار خوێندراوەتەوە
14/01/2019

بابەتی زیاتر