Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا تاوتوێی هێرشی سه‌ربازی بۆسه‌ر ئێران كردووه‌


په‌یام

له‌سه‌ر داوای راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا تاوتوێی هێرشی سه‌ربازی بۆسه‌ر ئێران كردووه‌، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش نیگه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌و دیار نییه‌ كۆشكی سپی چی هه‌ڵوێستێكی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌بووه‌.

رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، پشتبه‌ستن به‌ زانیاری به‌رپرسانی پێشوو و ئێستای ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌واڵێكیدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ دوای هێرشه‌كه‌ی مانگی ئه‌یلوولی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا كه‌ له‌ لایه‌ن راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جۆن بۆڵتن-ه‌وه‌ ئیداره‌ ده‌درێت بابه‌تی لێدانی ئێرانی خستووه‌ته‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ و له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ داوای بژارده‌ی سه‌ربازی له‌ پنتاگۆن كردووه‌.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ داواكاریی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌، پنتاگۆن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نیگه‌ران كردووه‌ و جێگری پێشووی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، میرا ریكاردڵ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای به‌ "راگه‌یاندنی جه‌نگ" له‌ قه‌ڵه‌مداوه‌ و باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌مریكا هه‌نگاوی پێویستی به‌رامبه‌ر بگرێته‌به‌ر.

لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە پنتاگۆن وەڵامی داواکارییەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا داوەتەوە و پلانی خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بۆ ناردوون. جەخت لەوەشکراوەتەوە کە نازاندرێت ئایا کۆشکی سپی کار لەسەر هاویشتنی هەنگاوێکی لەوشێوەیە دەکات یان نا، هەروەها نازاندرێت سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەوبارەیەوە زانیاریی هەیە یان نا.

لە کاتێکدا پنتاگۆن خۆی لە لێدوان لەوبارەیەوە بەدوور دەگرێت، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا داوای ژمارەیەک پلانی سەربازیی لە پنتاگۆن کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی هێرشی هاوکات لە عێراق و سووریاوە. 

814 جار خوێندراوەتەوە
14/01/2019

بابەتی زیاتر