Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قه‌ته‌ر دژایه‌تی خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سوریا بۆ كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی راده‌گه‌یه‌نێت


په‌یام

ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ قه‌ته‌ر رایگه‌یاند، دژایه‌تی‌ خۆی‌ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی‌ سوریا بۆ كۆمكاری‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ نیشانداو راشیگه‌یاند "به‌پێویستی‌ نازانێت په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا ئاسایی‌ بكاته‌وه‌".

موحه‌مه‌د بن عه‌بولره‌حمان، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ قه‌ته‌ر له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، حكومه‌تی‌ قه‌ته‌ر به‌پێویستی‌ نازانێت په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ سوریادا ئاسایی‌ بكاته‌وه‌و باڵوێزخانه‌كه‌ی‌ له‌ دیمه‌شق ناكاته‌وه‌.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ قه‌ته‌ر راشیگه‌یاند، دژی‌ گه‌رانه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ سوریاین بۆ كه‌مكاری‌ عه‌ره‌بی‌، ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ سوریا له‌ كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌ كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ تاوه‌كو ئێستاش ماون‌و بوونیان هه‌یه‌.

به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ی‌ قه‌ته‌ر راشیگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی‌ چاره‌سه‌رێكی‌ سیاسییه‌ بۆ بارودۆخی‌ سووریا.

197 جار خوێندراوەتەوە
14/01/2019

بابەتی زیاتر