Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئافره‌تێكی ئاواره‌ی سووری به‌هۆی نه‌بوونییه‌وه‌، خۆی‌‌و 3 منداڵه‌كه‌ی سووتاند

په‌یام

خالد عه‌لی، وته‌بێژی ئیداره‌ی مه‌ده‌نی كه‌مپی ره‌كبان رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 3 رۆژ بوو هیچیان نه‌خواردبوو، شه‌وی 13 ی‌ 1 ی‌ 2019، سندوس فه‌تحوڵڵای ته‌مه‌ن 28 ساڵ له‌ ناو چادره‌كه‌ی ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی و 3 منداڵه‌كه‌ی به‌ردا.

دراوسێكانی ئه‌و ئافره‌ته‌ ئاواره‌ سوورییه‌ جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌كاتی رووداوه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ سندوس و 3 منداڵه‌كه‌یان له‌ چادره‌كه‌ ده‌رهێناوه‌ و له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی گواستوویانه‌ته‌وه‌ بۆ بنكه‌كانی ته‌ندرووستی و له‌وێشه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ئوردن، به‌ڵام رێژه‌ی سوتاوی یه‌كێك له‌ منداڵه‌كان‌و دایكیان زۆره‌ و ئه‌گه‌ری ژیانیان زۆر كه‌مه‌.
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، دوو رۆژ پێش ئێستا 2 منداڵی دیكه‌ش له‌ هه‌مان كه‌مپ به‌هۆی سه‌رماوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

 كه‌مپی ره‌كبان ده‌كه‌وێته‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌ نزیك سنووری نێوان ئوردن و سووریا، ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێكه‌، كه‌مپه‌كه‌ به‌ده‌ست گه‌مارۆیه‌كی چوارلایه‌نه‌ی سه‌خت له‌ لایه‌ن، رژێمی سووریا، رووسیا، ئوردن و هێزه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س رووبه‌رووی مه‌ترسی مردن بونه‌ته‌وه‌.


378 جار خوێندراوەتەوە
14/01/2019

بابەتی زیاتر