Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا داوای‌ گفتوگۆیه‌كی‌ نیشتمانی‌ له‌گه‌ڵ ئێله‌گ زه‌رده‌كان ده‌كات

په‌یام

سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا داوای‌ گفتوگۆیه‌كی‌ نیشتمانی‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ هاووڵاتیانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ و خۆپیشاندانی‌ ئێله‌گ زه‌رده‌كان ده‌كات. ماكرۆن ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌موو خه‌ڵكی‌ ئه‌ورووپا بارودۆخی‌ ژیانیان خراپه‌.

ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، له‌باره‌ی‌ داواكارییه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ره‌ ئێله‌گ زه‌رده‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ و قه‌یرانه‌ داراییه‌كانی‌ هاووڵاتیان، پێشنیاری‌ ده‌ستپێكردنی‌ گفتوگۆیه‌كی نیشتمانیی‌ كرد كه‌ تێیدا هه‌موو لایه‌ك بیر و پێشنیازه‌كانی خۆیان له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه‌وه‌ بخه‌نه‌ڕوو.

ئیمانوێل ماكرۆن ڕایگه‌یاندووه‌ "هه‌ست به‌ نیگه‌رانی و تووڕه‌یی هاووڵاتییان سه‌باره‌ت كه‌میی خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌ت و، به‌رزبوونه‌وه‌ی باج و دابه‌زینی كرێی كرێكاران و خراپبوونی بژێوی ژیان، ده‌كات".

سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "هه‌موو خه‌ڵك له‌ ئه‌ورووپا به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌ك ته‌نیا له‌ فه‌ڕه‌نسا، له‌ ڕه‌وشێكی نیگه‌رانیدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، بۆیه‌ پێویسته‌ ڕێگه‌چاره‌ بۆ كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی په‌نا نه‌بردرێته‌ به‌ر توندوتیژی".

ماكرۆن باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ گفتوگۆكه‌ گشتگیر ده‌بێت و گرنگه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی باج كه‌ یه‌كێك له‌ داواكارییه‌كانی ئێله‌گ زه‌رده‌كانه‌، خه‌رجییه‌كانی حكوومه‌تیش كه‌م بكرێنه‌وه‌.

له‌ 17ی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2018وه‌، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێله‌گ زه‌رده‌كان له‌ فه‌ره‌نسا به‌رده‌وامه‌ و، داوای‌ چاكسازیی‌ سیاسی‌ و ئابووری‌ له‌ وڵاته‌كه‌یاندا ده‌كه‌ن.


170 جار خوێندراوەتەوە
14/01/2019

بابەتی زیاتر