Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حه‌مه‌ قه‌دۆی موسڵ كێیه‌




1
ناوێكی ناسراوه‌ له‌ ته‌واوی عێراق و كوردستاندا.
له‌ كوردستان په‌ندێكی پێشینانی له‌سه‌ر هه‌یه‌،
كه‌ كه‌سێك ده‌ڵێت: خۆ من حه‌مه‌ قه‌دۆی موسڵ نیم.

2
بنه‌ماڵه‌ی حه‌مه‌ قه‌دۆ بازرگانێكی دیار بوون،
ئه‌م خانه‌واده‌یه‌ به‌ ڕه‌چه‌ڵك كوردی شاری موسڵن،
هه‌ندێكیش ده‌ڵێن له‌ بنه‌ڕه‌تدا كوردی سلێمانیین.

3
محه‌مه‌د كوڕی عه‌بدولقادری مسته‌فای قه‌ساب باشییه‌،
له‌ كورده‌وارییدا ناو كورتكردنه‌وه‌ شتێكی باوه‌،
محه‌مه‌د بووه‌ به‌ (حه‌مه‌) و قادریش بووه‌ به‌ (قه‌دۆ)،
به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌ به‌ حه‌مه‌ قه‌دۆ.

4
له‌ زاراوه‌ی ناوچه‌ی سلێمانییدا قادر نابێته‌ قه‌دۆ،
به‌ڵكو كورده‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ وا به‌كاری دێنن،
بۆیه‌ نازناوی قه‌دۆ له‌ كورده‌كانی موسڵه‌وه‌ وه‌ریان گرتووه‌.

5
ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ بازگانیی ده‌ه‌ركییان كردووه‌،
له‌نێوان هێندستان و سووریا و فه‌ڕه‌نسا و ئینگلته‌را،
كاری كڕین و فرۆشی زۆر شتیان جێبه‌جێكردووه‌.

6
له‌ ساڵی 1919 ئۆتۆمبێلی فۆردی بردووه‌ته‌ موسڵ،
سه‌رده‌می گرانییه‌ گه‌وره‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی،
خزمه‌تی زۆری هه‌ژاران و لێقه‌وماوانی كردووه‌.

7
پیاوێكی چاكه‌خواز و مرۆڤێكی خێرخواز بووه‌،
هه‌ر به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ له‌ كوردستاندا ناوی بڵاوبووه‌ته‌وه‌.
ئه‌م خانه‌واده‌یه‌ زۆر خاكه‌ڕا و خاكیی بوون،
دووربوون له‌ لووتبه‌رزیی و خۆ به‌گه‌وره‌زانین.

8
ده‌ستی ئاوه‌دانییان له‌ شاری موسڵ زۆر دیاره‌،
ساڵی 1880 مزگه‌وێكی له‌ موسڵ دروستكردووه‌،
كه‌ داعش له‌ به‌هاری ساڵی 2015 خاپووریان كرد.

9
هه‌روه‌ها خانێك و كۆمه‌ڵێك دوكان و بازاڕ،
له‌گه‌ڵ دروستكردنی دوو دره‌وازه‌ و سه‌را،
بۆ شاری موسڵ و هه‌ندێ بینا و ئاوه‌دانی تر.
له‌ شوێنه‌كانی تریش باخی پرته‌قاڵی هه‌بووه‌.

4321 جار خوێندراوەتەوە
14/01/2019

بابەتی زیاتر