Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران له ناردنی په‌یامه‌كه‌ی شكستی هێنا


په‌یام

وه‌زیری‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ئێران شكستی‌ ناردنی‌ مانگی‌ ده‌ستكردی‌ (په‌یام)ـی‌ بۆ خولگه‌ی‌ زه‌وی‌ راگه‌یاند.

محەمەد جەواد ئازەری جەهرۆمی، وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای زانیاریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تویتێکدا ئاشکرای کردوە پلانی رەوانەکردنی مانگی دەستکردی پەیام شكستی‌ هێناوه‌.

ئاماژەی بەوەکردوە کە موشەکی هەڵگری مانگە دەستکردەکە نه‌یتوانیوه‌ بگاته‌ ئه‌و خێراییه‌ی‌ كه‌ مه‌به‌ست بووه‌ بۆ هه‌ڵگرتن‌و ره‌وانه‌كردنی‌ موشه‌كه‌كه‌ بۆ خولگه‌ی‌ زه‌وی‌.

وه‌زیره‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ ئێران راشیگه‌یاند، به‌یانی‌ ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانی‌ تری‌ حكومه‌ت له‌ وێستگه‌ی‌ ئیمام خومه‌ینی‌ بووین و ئاماده‌یی‌ به‌رێوه‌چوونی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵدانی‌ موشه‌كه‌كه‌ بووین، پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵدانی‌ موشه‌كه‌كه‌ له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌م‌و دووه‌مدا سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ڵام له‌ قۆناغی‌ سێهه‌مدا موشه‌كی‌ هه‌ڵگری‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ نه‌یتوانی‌ له‌ رێره‌وی‌ خۆی‌ به‌رده‌وام ببێت.

له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌، ئه‌ركان جاف

859 جار خوێندراوەتەوە
15/01/2019

بابەتی زیاتر