Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەردۆغان: تورکیا ناوچە ئارامەکەی سووریا دروست دەکات


په‌یام

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگه‌یاند "لەنێو سووریادا بە درێژایی سنووری تورکیا ناوچەیەکی ئارام لە لایەن ئێمەوە دروست دەکرێت، بابەتی ئەم ناوچە ئارامە وەک ٢٠ میل لە لایەن خۆیەوە (ترەمپ) گوزارشتی لێوەکرا کە ئەمە ناوچەیەکی ئارامە بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر". 


سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان گوتارێکی پێشکەشکرد. 

 سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند "توركیا ده‌وڵه‌تی برا كورده‌كانیشمانه‌. داوا له‌ برا كورده‌كانمان ده‌كه‌م، به‌م گه‌مه‌یه‌ هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن". 

رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها وتی: "لەنێو سووریادا بە درێژایی سنووری تورکیا ناوچەیەکی ئارام لە لایەن ئێمەوە دروست دەکرێت، بیرتان بکەوێتەوە لە سەردەمی ئۆباماوە من جەختم لەمە کردووەتەوە، بابەتی ئەم ناوچە ئارامە وەک ٢٠ میل لە لایەن خۆیەوە (ترەمپ) گوزارشتی لێوەکرا کە ئەمە ناوچەیەکی ئارامە بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر، هێڵێکی لەوشێوەیەیە". 

334 جار خوێندراوەتەوە
15/01/2019

بابەتی زیاتر