Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پنتاگۆن هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنووری مه‌كسیك درێژكرده‌وه‌


په‌یام

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ مه‌كسیك درێژكرده‌وه‌.


به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانیی له‌ هێزی پاسه‌وای سنوور بۆ رێگركردن له‌ په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له‌ مه‌كسیك بۆ ئه‌مریكا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ مه‌كسیك تا 30ی مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو درێژكردووه‌ته‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕوونیكردووه‌ته‌وه‌: وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ داوای یارمه‌تی و پشتیوانی بۆ هێزی پاسه‌وانی سنوور له‌ پنتاگۆن كردووه‌ و لای خۆیه‌وه‌ "بات شاناهان" وه‌زیری به‌رگری به‌وه‌كاله‌ت، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ نیشانداوه‌ و ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له‌سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ مه‌كسیك تا مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو، درێژكردووه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی پشتیوانی ئاسمانی بۆ هێزی پاسه‌وانی سنوور به‌ ئامانجی رێگركردن له‌ په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له‌ مه‌كسیك بۆ ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت.
بڕیاربوو ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ مه‌كسیك له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌یلوولی ساڵی 2018 كۆتایی پێبێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا داوای له‌ پنتاگۆن كرد كه‌ ئه‌ركی هێزه‌كان له‌سه‌ر سنووری مه‌كسیك تا 30ی مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو درێژ بكاته‌وه‌.

101 جار خوێندراوەتەوە
15/01/2019

بابەتی زیاتر