Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

واشنتۆن.. بڕیاره‌ به‌رپرسانی باڵای كۆریای باكورو ئه‌مریكا كۆببنه‌وه‌


په‌یام

له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا، كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی باڵای كۆریای باكوور و ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


ئاژانسی هه‌واڵیی یۆنهاپی كۆریای باشوور بڵاویكرده‌وه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و كیم یۆنگ-چۆل جێگری سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی كرێكارانی كۆریای باكوور، له‌ واشنتۆن كۆببنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌: هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ڕوبه‌ڕوو سوورن و ئه‌گه‌ری زۆره‌ له‌ رۆژانی 17 و 18ی كانوونی دووه‌مدا كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

هاوكات رۆژنامه‌ی چۆسون ئیلبۆی كۆریای باشوور بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ری زۆره‌ كیم یۆنگ-چۆل رۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌سه‌ردانێكی دوو رۆژی بگاته‌ واشنتۆنی ئه‌مریكا.
تا ئێستا له‌ لایه‌ن پیۆنگیانگ یان واشنتۆنه‌وه‌ هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌ڕمی له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

له‌ كاتێكدا پلانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا و جێگری سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی كرێكارانی كۆریای باكوور داده‌نرا له‌ مانگی تشرینی دووه‌م له‌ نیویۆرك، حكوومه‌تی پیۆنگیانگ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان  دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كیم جۆنگ ئونی سه‌رۆكی كۆریای باكووری‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ تیایدا بڕیاربوو باس له‌ به‌ستنی دووه‌مین لووتكه‌ و داماڵینی كۆریای باكوور له‌ چه‌كی ئه‌تۆمیی بكه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ و كیم جۆنگ-ئون له‌ 12ی حوزه‌یراندا له‌ سینگاپور كۆبوونه‌وه‌، دوای لووتكه‌كه‌ هه‌ردوو سه‌رۆك  بۆ داماڵینی كۆریای باكوور له‌ چه‌كی ئه‌تۆمیگه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن.

176 جار خوێندراوەتەوە
15/01/2019

بابەتی زیاتر