Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

21 هه‌زار باڵه‌خانه‌ی تاران مه‌ترسی داڕووخان و زیانبه‌ركه‌وتنیان له‌سه‌ره‌



په‌یام

عه‌باس جه‌عفه‌ری ده‌وڵه‌ت ئابادی سه‌رۆكی داواكاری گشتیی تاران ڕایگه‌یاند: 21 هه‌زار باڵه‌خانه‌ی‌ تاران مه‌ترسی زۆریان له‌سه‌ره‌ كه‌ ره‌وشی 243 باڵه‌خانه‌یان مایه‌ی نیگه‌رانییه‌.

سه‌رۆكی داواكاری گشتیی تاران ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ دوای لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون له‌ داڕووخانی بنكه‌ی كاری پلاسكۆ خاوه‌ن باڵه‌خانه‌كانیان له‌و مه‌ترسییانه‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌.

پلاسكۆ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ بنكه‌ به‌ناوبانگه‌كانی كار له‌ تاران له‌ ئاكامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ 19ی كانوونی دووه‌می 2017 داڕووخا.

ئه‌و ته‌لاره‌ 17 نهۆمییه‌ كه‌ ده‌كه‌وته‌ ناو جه‌رگی تاران لابردنی داروپه‌ردووه‌ رووخاوه‌كانی نزیكه‌ی 15 رۆژی خایاند و له‌ رووداوه‌كه‌دا، 26 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ 16یان كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه‌ بوون.

446 جار خوێندراوەتەوە
15/01/2019

بابەتی زیاتر