Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كاری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی رووسیا كردبێت


په‌یام

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه‌ كه‌ گوایه‌ كاری بۆ ڕوسیا كردبێت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕوسیادا كۆبووبێته‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: هه‌رگیز كاری بۆ ڕوسیا نه‌كردووه‌ و ئاگاداری ئه‌و نوسراوه‌ وه‌رگێڕدراوانه‌ش نییه‌.


دۆناڵد ترامپ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا له‌ كۆشكی سپی ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست كه‌ باسی له‌وه‌ كردبوو تڕامپ ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕوسیا شارۆدته‌وه‌ و نوسراوه‌ وه‌رگێڕدراوه‌كانی ناردووه‌، به‌ ڕاپۆرتی درۆ ناوبرد.

ترامپ به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی وت " هه‌رگیز كاری بۆ ڕوسیا نه‌كردووه‌."

ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزیش بڵاویكرده‌وه‌: ئێف بی ئای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ ده‌كات كه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا  ئه‌وه‌ كار بۆ ڕوسیا ده‌كات.
لایخۆشیه‌وه‌ لیندسی گراهام سیناتۆری كۆمارییه‌كان ڕایگه‌یاند: به‌نیازه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕاپۆرته‌كه‌ پرسیار له‌ ئێف بی ئای بكات.

208 جار خوێندراوەتەوە
15/01/2019

بابەتی زیاتر