Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا جه‌ختی له‌به‌سزا گه‌یاندنی تاوانبارانی دۆسیه‌ی خاشقچی كرده‌وه‌


په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای سعودیه‌  كۆبویه‌وه‌و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت تاوانبارانی دۆسیه‌ی خاشقچی سزا بدرێن.

مایك پۆمپیۆ له‌ میانی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ردانی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند: سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پاشای سعودیه‌ و محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێگره‌وه‌ی سعودیه‌ جه‌ختیان له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرس بوون له‌ كوشتنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی سعودی لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

پۆمپیۆ وتی: له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ پاشا و شازاده‌ی سعودیه‌دا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیكه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی باس كردووه‌، له‌نێویاندا بابه‌تی ئه‌و ئافره‌ته‌ چالاكه‌وانانه‌ی مافی مرۆڤ كه‌ چه‌ند مانگێكه‌ ده‌ستگیركراون و هه‌ندێكیان ڕووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌ بوونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌میانی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هۆی پرسه‌یه‌كی خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ پاش سه‌ردانی سعودیه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی كوه‌یتی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی.

له‌ دۆسییه‌ی كوژرانی خاشقچیدا كه‌ تا ئێستا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 21 سعودی له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و پێنج كه‌سیان ڕووبه‌ڕووی سزای له‌سێداره‌دان بوونه‌ته‌وه‌ محمه‌مه‌د بن سه‌لمانی شازاده‌ی جینشنینی سعودیه‌ به‌ پلاندانه‌ر و فه‌رمانده‌ری دۆسیه‌كه‌ داده‌نرێت و ئه‌مریكاش به‌ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی شازاده‌ی جێنشین تۆمه‌تبارده‌كرێت.

122 جار خوێندراوەتەوە
15/01/2019

بابەتی زیاتر