Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زه‌ریف: ده‌خوازین كێشه‌ی‌ پێدانی‌ پاره‌ به‌ كۆمپانیا ئێرانییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت


په‌یام

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران ڕایگه‌یاند: نایانه‌وێت سزاكانی‌ ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانیی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌بێت.


پاش سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ به‌غدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای سیاسی و بازرگانی گه‌یشته‌ هه‌ولێر و، له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.
وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كۆبووه‌وه‌ و، پاشان له‌ هه‌ولێر به‌شداریی‌ له‌ كۆنفرانسێكی‌ ئابووریی‌ بازرگانانی‌ هه‌رێم و ئێرانی‌ كرد.

له‌ میانی‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ڕایگه‌یاند "خۆشحاڵن به‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌روه‌ها هیوای خواست به‌ زوترین كات كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌تی‌ هه‌رێم پێكبهێنرێت".
زه‌ریف وتیشی‌ "ده‌خوازن كێشه‌ی‌ پێدانی‌ پاره‌ به‌و كۆمپانیا ئێرانییانه‌ی‌ كه‌ له‌ هه‌رێم كار ده‌كه‌ن، چاره‌سه‌ر بكرێت، كه‌ به‌هۆی‌ سزاكانه‌وه‌ دروست بووه‌".

هه‌روه‌ها جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "نایانه‌وێت سزاكانی‌ ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانیی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌بێت".

325 جار خوێندراوەتەوە
15/01/2019

بابەتی زیاتر