Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی ژووری بازرگانی: قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان هه‌رێم و ئێران حه‌وت ملیار دۆلاره‌


په‌یام

سه‌رۆكی ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانیی ساڵانه‌ی‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ نێوان شه‌ش بۆ حه‌وت ملیار دۆلاردایه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی‌ دیداری بازرگانیی نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران كه‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران و شاندی‌ یاوه‌ری‌ به‌ڕێوه‌چوو، ، دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆكی ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتیشی‌ "گرفته‌كانی‌ بارزگانیی‌ نێوان هه‌رێم و ئێران خۆی‌ له‌ كێشه‌ بانكییه‌كان و به‌رز و نزمیی‌ به‌های‌ دراودا ده‌بینێته‌وه‌".
ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "له‌ ساڵی‌ ڕابردوودا سێ‌ خاڵی‌ سنووری‌ نوێ‌ كراونه‌ته‌وه‌ و هه‌وڵی‌ فراوانتركردنی‌ بازرگانی‌ له‌گه‌ڵ ئێران و ڕاكێشانی‌ كۆمپانیاكان بۆ هه‌رێم"...

195 جار خوێندراوەتەوە
15/01/2019

بابەتی زیاتر