Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید بڕی بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاشكراده‌كات


په‌یام

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی‌ عێراق رایگه‌یاند، له‌ بودجه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ عێراق 68 ملیار دینار بۆ موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ دیاریكراوه‌و له‌ هه‌وڵی‌ هاوتاكردنی‌ موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ین به‌ هێزه‌كانی‌ تری‌ عێراق.

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید روونیكردوه‌ته‌وه‌، سوپاس بۆ خودا لە بوجەی وەزارەتی بەرگری عێراق 68 ملیار دینار بۆ موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ دیاریكراوه‌، واتە ساڵانە 816 ملیار دینار له‌ بودجه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ عێراق بۆ موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ دیاریكراوه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ هاوتاکردنی موچەی پێشمەرگە بەهێزەکانی دیکەی عێراق کە نزیکەی 1 ملیۆن و نیوە هەوڵی زیادکردنی بوجەکەشیان دەدەین.

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق راشیگه‌یاندووه‌، بڕگەکەش هەندی مەرجی لە خۆگرتووە خوازیارم هەرێمی‌ كوردستان بەزوترین کات لیستی ناوی پێشمەرگە حازر بکات چونکە بڕگەکە باس لە لیستی ناوی راستەقینە دەکات.




ربما تحتوي الصورة على: ‏‏نص‏‏

2474 جار خوێندراوەتەوە
15/01/2019

بابەتی زیاتر