Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌ڕله‌مانی به‌ریتانیا رێكه‌وتننامه‌ی برێكسیت ـی ره‌تكرده‌وه‌


په‌یام

رێککەوتنی برێکسیت- کە سەرۆکوەزیرانی بەرتیانیا تێریسا مای و یەکێتی ئەورووپا پێی گەیشتبوون لەسەر دەرچوون، لە دەنگدانێکی پەرلەمانی بەریتانیادا رەت کرایەوە.


سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، یانكه‌ر له‌باره‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر برێكسیت له‌ په‌رله‌مانی بریتانیا: "داواكارم به‌ریتانیا به‌ زووترین كات هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م باباته‌ ئاشكرا بكات‌و راشیگه‌یاند ریسكی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ ده‌نگدانی ئه‌م ئێواره‌یه‌‌ كه‌م بوویه‌وه‌".

دوای ئەنجامی دەنگدانەکە، سەرۆکوەزیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، ئەگەر بێتو ئۆپۆزسیۆن داوای لێپرسینەوەی پەرلەمانی بکات ئەوا سبەینێ گفتوگۆی لەسەر دەکەن.

پێش پرۆسەی دەنگدان، سەرۆکی پارتی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی جێرمی کۆربین لە گوتەیەکیدا بۆ پەرلەمانتاران رایگەیاند، "باشترین ئەنجامی رەت کردنەوەی ئەم رێککەوتنە لەمشەودا، ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەبێت".

بە رەتکردنەوەی رێککەوتنەکە لە پەرلەمان، ئەوا ژمارەیەک ئەگەر دێنە بەرباس لە بەریتانیا کە هەریەک لە هەڵبژاردنی پێشوەخت و ئەنجامدانی ریفراندۆمێکی نوێ لە خۆدەگرن. 

بەریتانیا لە ریفراندۆمێکدا کە رۆژی 23ی حوزەیرانی 2016 ئەنجامیدابوو، بڕیاری جێهێشتنی یەکێتیی ئەورووپای دابوو. 

 

188 جار خوێندراوەتەوە
16/01/2019

بابەتی زیاتر