Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاش شكستی بریكسیت؛ هه‌وڵه‌كانی له‌سه‌ركارلادانی تێریزا مای ده‌ستیپێكردووه‌


په‌یام

په‌رله‌مانی به‌ریتانیا پڕۆژه‌ی ڕێككه‌وتنی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌ به‌ برێكزیت ناسراوه‌ ڕه‌تكرده‌وه‌و هه‌وڵه‌كانی له‌سه‌ركارلادانی سه‌رۆكوه‌زیرانیش ده‌ستی پێكردووه‌.


له‌ ده‌نگدانێكدا له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، رێككه‌وتنی برێكسیت كه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌رتیانیا و یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر ڕێككه‌وتبون، به‌ 202 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر 432 ده‌نگی نه‌خێر ڕه‌ت كرایه‌وه‌.

به‌ر له‌ ده‌نگدانه‌كه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاراندا داوای پشتگیری بۆ رێككه‌وتنه‌كه‌ كرد و به‌ باشترین رێككه‌وتن وه‌سفی كرد و وتی: ده‌رچون له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌بێ رێككه‌وتن، كاره‌ساتباره‌ و زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی بازرگانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

ڕاسته‌وخۆ له‌ دوای شكسته‌كه‌ی مای بۆ تێپه‌ڕاندنی برێكزیت، سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی ئۆپۆزسیۆن له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا پێشنیاری بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ حكومه‌تی تێریزا مای خسته‌ڕوو.

سیاسه‌ته‌كانی تێرێزا مای له‌باره‌ی برێكسیته‌وه‌، تا ئه‌مڕۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی زیاتر له‌ 10 وه‌زیری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و به‌و دۆڕاندنه‌ی له‌ په‌رله‌ماندا توشی بوو، تێریزا مای به‌ ناچاری ده‌بێت پرسی ده‌رچونی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا دوابخات، كه‌ پێشتر بڕیار درابو ئه‌و هه‌نگاوه‌ له‌ 29ی ئاداری داهاتودا جێبه‌جێ بكرێت، ئێستاش دوو بژارده‌ له‌به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیراندا ده‌بێت یان ئه‌نجامدانی راپرسییه‌كی دیكه‌ له‌باره‌ی ده‌رچون یان مانه‌وه‌ له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا، یاخود ده‌رچونی له‌ یه‌كێتییه‌كه‌ به‌بێ بونی هیچ رێككه‌وتنێك.

256 جار خوێندراوەتەوە
16/01/2019

بابەتی زیاتر