Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌سه‌ده‌ له‌ پێشڕه‌وییه‌كانی به‌رده‌وامه‌


په‌یام

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ پێشڕه‌وییه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش به‌رده‌وامه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا شارۆچكه‌ی سوسه‌ی كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌"، شارۆچكه‌ی سوسه‌ی كۆنتڕۆڵ كرد، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خۆرهه‌ڵاتی سوریاوه‌ و له‌ژێرده‌ستی داعش ده‌ریانهێناوه‌.


ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌: هه‌سه‌ده‌ توانیویانه‌ كۆنتڕۆڵی ته‌واوی شارۆچكه‌ی سوسه‌ و ده‌وروبه‌ری بكه‌ن، هه‌ربۆیه‌ ئێستا داعش ته‌نها شارۆچكه‌ی باغۆز فۆقانی له‌به‌رده‌ستدا ماوه‌، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك بینای نیشته‌جێبوندا، كه‌ روبه‌ره‌كه‌یان ته‌نها نزیكه‌ی 15 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه‌‌.

رامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند: سوسه‌ گه‌وره‌ترین شارۆچكه‌ بووه‌ كه‌ به‌ده‌ست داعشه‌وه مابێت‌ و 120 چه‌كداری رێكخراوه‌كه‌ خۆیان داوه‌ به‌ده‌سته‌وه‌.

به‌پێی راپۆرتی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ دوای مانگی 9ی ساڵی رابردوه‌وه‌، به‌هۆی پێكدادانه‌كانه‌وه‌ زیاتر له‌ هه‌زار چه‌كداری رێكخراوی داعش و نزیكه‌ی 600 چه‌كداری هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و 360 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون.

199 جار خوێندراوەتەوە
16/01/2019

بابەتی زیاتر