Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌پێی راپۆرتێك له‌ ساڵی رابردوودا؛ ئیسرائیل 50 مناڵی فه‌له‌ستینی كوشتووه‌


په‌یام

ناوه‌ندی مافی مرۆڤی ئه‌لمیزان راپۆرتێكی له‌باره‌ی پێشیلكارییه‌كانی مافی منداڵانی له‌كاتی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ بڵاو كرده‌وه‌و به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ ساڵی ڕابردوو ئیسرائیل 50 منداڵی كوشتووه‌و دوو هه‌زار و 890 منداڵیش بریندار بوون و 28 منداڵیش ده‌ستگیر كراون.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئیسرائیل له‌ پێشێلكاری سیسته‌ماتیكی به‌رامبه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و خه‌ڵكی غه‌ززه‌ به‌تایبه‌ت منداڵه‌كان به‌رده‌وامه‌، هاوكات باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ زۆرترین قوربانی ده‌ستی هێرشه‌كانی ئیسرائیل منداڵانن.

له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌: به‌رده‌وامی پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی و یاساكانی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌، به‌هۆی به‌رده‌وامی بێده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ رانه‌په‌ڕاندنی ئه‌ركه‌ ئه‌خڵاقییه‌كان و یاساییه‌كانی خۆی له‌هه‌مبه‌ر رووداوه‌كانی فه‌ڵه‌ستین و خاكی داگیركراوی كه‌رتی غه‌ززه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ چۆن ئه‌و منداڵانه‌ كوژراون یان برینداربوون، به‌ڵام ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ زۆرێك له‌و منداڵانه‌ له‌ خۆپیشاندانی رێپێوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ر سنووری غه‌ززه‌ له‌ 30ی ئازاری 2018 كراونه‌ته‌ ئامانج.

له‌ 30ی ئازاری ساڵی ڕابردووه‌وه‌ تائێستا سه‌ربازانی ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌ستوه‌رده‌داته‌ خۆپیشاندانه‌ ئاشتیخوازانه‌كان و به‌و هۆیه‌وه‌ زیاترله‌ 225 كه‌س فه‌ڵه‌ستینی شه‌هید بوون، له‌ هه‌مان قۆناغدا، به‌هۆی هێرشی ئاسمانی و بۆردومانی تانكه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ بۆ سه‌ر غه‌ززه‌، لانی كه‌م 14 فه‌ڵه‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.


120 جار خوێندراوەتەوە
16/01/2019

بابەتی زیاتر