Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌ڵه‌ستین داواكاری بەئه‌ندامبوونی تەواو له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین، ریاز مالیكی رایگه‌یاند كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا وڵاته‌كه‌ی داواكاری بەئه‌ندامبوونی تەواو له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات.

ریاز مالیكی رایگه‌یاند، ئه‌مریكا ڤیتۆ له‌ به‌رامبه‌ر داواكاری وڵاته‌كه‌ی بۆ بوونه‌ ئه‌ندامی ته‌واوه‌تی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌كار ده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌وان له‌ پێشكه‌شكردنی ئه‌و داواكارییه‌ ناسڵه‌مێنه‌وه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا داواكاری خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. 

فه‌ڵه‌ستین كه‌ ئه‌ندام نییه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌نێو ستاتۆی "ده‌وڵه‌تانی چاودێر كه‌ ئه‌ندام نین"دایه‌ كه‌ له‌ ١٩٣ وڵات پێكهاتووه‌. كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ساڵی ٢٠١٢ بڕیاری دا فه‌ڵه‌ستین له‌ ستاتۆی "دامه‌زراوه‌ی چاودێر" به‌رزبكاته‌وه‌ بۆ ستاتۆی "ده‌وڵه‌تانی چاودێر كه‌ ئه‌ندام نین".

بۆ ئه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین به‌ ته‌واوی ببێته‌ ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێویسته‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رببڕێت، به‌ڵام وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مریكا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ ڤیتۆ له‌ دژی ئه‌و داواكاریه‌ی فه‌ڵه‌ستین به‌كار بهێنێت.

فه‌ڵه‌ستین ساڵی ٢٠١١ه‌ش داواكاری بوونه‌ ئه‌ندامی ته‌واوه‌تی پێشكه‌ش كردبوو، به‌ڵام پشتیوانی پێویستی له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست نه‌هێنا. 


226 جار خوێندراوەتەوە
16/01/2019

بابەتی زیاتر