Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەفتەی داهاتوو لووتكه‌ی داڤۆس بەبێ ترەمپ و تێریزا مەی و ئیمانوێل ماکرۆن بەڕێوەدەچێت


پەیام 

دیداری ئابووریی جیهان به‌ ناوی لووتكه‌ی داڤۆس هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ شارۆچكه‌ی داڤۆسی سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ترەمپ و تێریزا مەی و ماکرۆنیش بەشدار نابن.

له‌باره‌ی لووتكه‌كه‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌  22تا 25ی كانوونی دووهه‌م ببه‌سترێت، دیداری ئابووریی جیهان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ ئه‌م ساڵ 49 هه‌مینی لووتكه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌ لووتكه‌كه‌دا كه‌ پێشتر دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌بیانووی داخستنی حكوومه‌تی فیدراڵی راگه‌یاندبوو به‌شداری ناكات، هه‌ریه‌ك له‌ تێریزا مای سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتاتنیا و ئێمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا به‌شدار نابن.

توركیاش له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و دارایی و  بازرگانی و سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی به‌شداری له‌ لووتكه‌كه‌دا ده‌كات و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆككۆماری توركیاش به‌شداری له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌ ناكات.

له‌ لووتكه‌كه‌دا كه‌ له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانی 60 وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌نگێلا مێركلی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا و شینزۆ ئابه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن و كامبریدج دوكو شازاده‌ ویلیه‌م دووهه‌م جێگره‌وه‌ی ته‌ختی پاشایه‌تی ئینگلته‌را له‌ گرنگترین به‌شداربووه‌كانی لووتكه‌كه‌ن.

له‌ 110 وڵاته‌وه‌ زیاتر له‌ 3 هه‌زار پیاوانی خاوه‌نكار و سیاسی و ئه‌كادیمیست و نوێنه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌شدار ده‌بن بڕیاره‌ له‌ لووتكه‌كه‌دا 350 دانیشتن ئه‌نجام بدرێت.

247 جار خوێندراوەتەوە
16/01/2019

بابەتی زیاتر