Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیبراهیم کاڵن: توركیا ناوچه‌ی ئارام له‌ باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا دروست ده‌كات


پەیام 

وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ توركیا ناوچه‌ی ئارام له‌ باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا دروست ده‌كات.

ئیبراهیم كاڵن وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند: ناوچه‌ی ئه‌منی دروستكراو له‌ سووریا، له‌ژێر كۆنترۆڵی توركیادا ده‌بێت و هه‌فته‌ی پێشووش شاندێكی ئه‌مریكی نووسراوێكی پێنج مادده‌ییان پێداون، كه‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتراست ده‌كاته‌وه‌.  

كاڵن له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر پرسی ئابووری توركیا كردبووی ڕایگه‌یاند: ئیتر پرسه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌ی ئابووری بوونه‌ رابردوو، ئه‌مڕۆ ئامانجی تر دیاری كراوه‌ و به‌م تێڕوانینه‌ ئه‌رێنیه‌وه‌، له‌كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن. 

له‌سه‌ر پرسی كڕینی ئێس 400 و په‌یوه‌ندی به‌ كڕینی مووشه‌كی پاتریۆتیشه‌وه‌ كاڵن وتی: كڕینی ئێس-400 و مووشه‌كی پاتریۆت دا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌یه‌كه‌وه‌ نییه‌ و په‌یوه‌ست بوونی مه‌رجدار به‌ یه‌كێكیانه‌وه‌ نابه‌ستێته‌وه‌. 

كاڵن ئاشكرایكرد: ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆمار رۆژی 23ی ئه‌م مانگه‌ سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات و له‌سه‌ر ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ش ڕایگه‌یاند: سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ رووسیا تایبه‌ت به‌ لێكه‌وته‌كانی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا ده‌بێت و پرسی سووریا و هه‌موو بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندییداره‌كانی هه‌ردوولا ته‌وه‌ری گفتوگۆكان ده‌بن.

89 جار خوێندراوەتەوە
16/01/2019

بابەتی زیاتر