Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ..له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له‌ منبج چوار سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژران


پەیام 

ئاژانسی ڕۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌: "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ شاری مه‌نبه‌جی باكووری سوریا چوار سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون‌ و سیانی دیكه‌ش بریندار بوون".

كه‌ناڵی حوڕه‌ی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه‌ خۆكوژیی بووه‌‌و له‌ نێو چێشتخانه‌ی (ئومه‌ڕا) له‌ گه‌ڕه‌كی (سوندوس) له‌ ناوه‌ڕاستی شاری‌ مه‌نبه‌ج ڕوویداوه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌ ڕوانگه‌ی سوری مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ ژماره‌ی كوژراوانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ بۆ 16 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش 10 كه‌سیان هاووڵاتین‌و پێنجی دیكه‌یان چه‌كداری ناوچه‌یین.

ڕێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرت، به‌ڵام تائێستا ئه‌مریكا هیچ ڕوونكردنه‌وه‌‌و زانیارییه‌كی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ و ژماره‌ی‌ قوربانییه‌كانی نه‌داوه‌.

739 جار خوێندراوەتەوە
16/01/2019

بابەتی زیاتر