Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پیتەر چیک ماڵئاوایی لە گۆڵپارێزیی دەکات


پەیام 

گۆڵپارێزی چیکی و یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی مێژووی تۆپی پێی جیهان، پیتەر چیک ئەمساڵ کۆتایی بە ژیانی وەرزشی پڕ لە سەرکەوتنی دەهێنێت. 

پیتەر چیکی تەمەن ٣٦ ساڵ بە درێسی یانەی ئارسناڵ-ەوە کۆتایی بە ژیانی وەرزشیی دەهێنێت کە ١٦ وەرزی لە پرێمیەر لیگ بەسەربردووە و خۆشەویستی هاندەرانی بەدەستهێناوە لە رێگەی ئەو جامانەی بردوویەتییەوە و ئەو ژمارە پێوانەییانەی شکاندوونی. 

پیتەر چیک لە وڵاتەکەی خۆی نۆ ساڵ وەک باشترین یاریزانی ساڵ هەڵبژێردراوە و تاکە یاریزانە کە ئەو نازناوەی هەبێت، ماوەی ٢٠ ساڵە سەرگەرمی پیشەی گۆڵپارێزییە.  

ئەو زۆرترین و گەورەترینی سەرکەوتنەکانی لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٤-٢٠١٥ لەگەڵ یانەی چێڵسی-دا بەدەستهێناوە. 

بەدرێژایی ماوەی یارییکردنی لە ئینگلتەرا، چوار نازناوی خول، پێنج جامی فیدراسیۆن، سێ جامی خول، چوار جامی کۆمونیتی شیڵد و جامێکی یانە پاڵەوانەکان و جامێکی خولی ئەورووپای بەدەستهێناوە و لە لایەن یوفاوە سێ جار وەک باشترین گۆڵپارێزی ئەورووپا هەڵبژێردراوە.

160 جار خوێندراوەتەوە
16/01/2019

بابەتی زیاتر