Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لە ساڵی ٢٠١٨ ترەمپ چەند جارێک ویستویەتی لە ناتۆ بکشێتەوە


پەیام 

له‌ ساڵی 2018 سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ند جارێك ویستویه‌تی له‌ ڕێكخراوی په‌یمانی ئه‌تڵه‌سی باكوور، ناتۆ بكشێته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی پشتبه‌ستوو به‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی باڵای حكوومه‌تی تره‌مپ بڵاویكرده‌وه‌: له‌گه‌رمه‌ی نیگه‌رانییه‌كان به‌رامبه‌ر رووسیا، ، سه‌باره‌ت به‌ پرسی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ناتۆ راوێژكاره‌كانی گفتوگۆی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ تره‌مپ كردووه‌.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: هاوینی ڕابردوو له‌ لووتكه‌ی ناتۆ له‌ برۆكسل تڕامپ به‌ راوێژكاره‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی راگه‌یاندووه‌ كه‌ناتۆ ته‌نیا كێشه‌یه‌ بۆ ئه‌مریكا و ووتویه‌تی، هۆكارێكی بۆ مانه‌وه‌ له‌ ناتۆ نه‌بینیوه‌ته‌وه‌.

وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تیمی ئه‌و كاتی تره‌مپ و جیمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری پێشوو ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ واشنتۆن به‌بێ باس كردنی كه‌م كردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری واشنتۆن له‌سه‌ر ئه‌ورووپا و به‌خشینی وزه‌ به‌ رووسیا، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌ پێگه‌ی ستراتیژی ئه‌مریكا له‌ دۆخی ئێستادا بهێڵنه‌وه‌.

208 جار خوێندراوەتەوە
16/01/2019

بابەتی زیاتر