Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا داوای گفتۆگۆ لە ئۆپۆزسیۆن دەکات


په‌یام

سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند "دوای دوو ساڵ و شەش مانگ ئێستا كاتی كۆبوونه‌وه‌، پێشینه‌دان به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتمانی و جێبه‌جێكردنی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌".


سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌گه‌ڵ پارتی لیبرال دیموكرات و ئه‌و پارتانه‌ی له‌ په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی سكۆتلاند و وێڵز ده‌كه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی بنیاتنه‌ریان له‌باره‌ی برێكسیت ئه‌نجامداوه‌ و وتی: "دوای دوو ساڵ و شەش مانگ ئێستا كاتی كۆبوونه‌وه‌، پێشینه‌دان به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتمانی و جێبه‌جێكردنی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌".

 تێرێزا مای باسی له‌وه‌ كرد كه‌ زۆرینه‌ی گه‌لی به‌ریتانیا داوای كاركردن به‌ ئه‌نجامی ریفراندۆمی برێكسیت ده‌كه‌ن كه‌ له‌ 2016دا ئه‌نجامدرا.

سه‌باره‌ت به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی برێكسیت كه‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا رۆژی سێشه‌ممه‌ ره‌تیكرده‌وه‌ تێرێزا مای وتی: "په‌رله‌مانتاران یه‌كلاییان كرده‌وه‌ كه‌ چی ناخوازن. ئێستا هه‌موو به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌كی بنیاتنه‌ر دیاری بكه‌ین كه‌ په‌رله‌مان چی ده‌خوازێت".

سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌رگای واڵایه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی پارتی كرێكاران، جێرمی كۆربین له‌باره‌ی سیاسه‌تی برێكسیت.


261 جار خوێندراوەتەوە
17/01/2019

بابەتی زیاتر