Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی موشه‌كبارانكردنی ئیسرائیل ده‌كات


په‌یام

فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌داته‌وه‌و داوای لیده‌كات یاری به‌ كلكی شێر نه‌كات.


ده‌زگای هه‌واڵی ته‌ڵه‌به‌ی ئێرانی له‌ زاری محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ریی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكرده‌وه‌: كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌موو ڕاوێژكاره‌ سه‌ربازیی و هێز و چه‌كه‌كانی له‌ سوریادا ده‌هێڵێته‌وه‌.
جه‌عفه‌ری هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسڕائیلی به‌ گاڵته‌ ناوبرد و هۆشیاریدایه‌ حكومه‌تی ئیسڕائیل " یاری به‌ كلكی شێر " نه‌كه‌ن.

جه‌عفه‌ری ڕوو به‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل وتیشی: ده‌بێت بترسن له‌وه‌ی ڕۆژێك دێت موشه‌كه‌كانی ئێران به‌ ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ دێن و به‌سه‌ر سه‌رتاندا ده‌كه‌ونه‌ خواره‌وه‌.

ئه‌م لێدوانه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران دوای ئه‌وه‌ دێت ڕۆژی سێشه‌ممه‌ سه‌رۆك وه‌زیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو وتی: وڵاته‌كه‌ی له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێرانیه‌كان له‌ سوریادا به‌رده‌وام ده‌بێت و هۆشیاریدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته‌ به‌خێرایی له‌ سوریا بكشێنه‌وه‌ چونكه‌ له‌ په‌یڕه‌ویكردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌یان به‌رده‌وام ده‌بن.



175 جار خوێندراوەتەوە
17/01/2019

بابەتی زیاتر