Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

"ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراقی له‌ ترسی ئه‌مریكا، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌"


په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراقی له‌ ترسی ئه‌مریكا، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌.


محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ كۆنسولخانه‌ی ئێران له‌ شاری كه‌ربه‌لا به‌ڕێوه‌چوو وتارێكی پێشكه‌شكرد و وتی: گه‌وره‌ به‌رپرسانی عێراق سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا بكات، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك به‌رپرس هه‌ن كه‌ له‌ ترسی هه‌ژموونی ئه‌مریكا، ئه‌و كاره‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتیشی: ژماره‌یه‌ك گه‌وره‌ به‌رپرس له‌سه‌ر ئاستی جیهان رێگه‌ ناده‌ن گره‌نتی بانكی به‌ كۆمپانیاكانی ئێران بدرێت تا پڕۆژه‌كانیان له‌ عێراق جێبه‌جێ بكه‌ن.

زه‌ریفی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه‌، ئه‌و باجه‌ گومركییه‌ی كه‌ له‌ عێراق به‌سه‌ر هاورده‌كردنی چیمه‌نتۆی ئێرانیدا سه‌پێندراوه‌ زۆرتره‌ له‌و باجه‌ گومركییه‌ی كه‌ سه‌ربه‌ هاورده‌كردنی چیمه‌نتۆی ئیماراتیدا سه‌پێندراوه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا له‌و سزایانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندوویه‌تی هیچ شتێكی ده‌ست ناكه‌وێت و وتی: واشنتۆن خۆی دانی ناوه‌ به‌ خه‌رجكردنی حه‌وت ملیار دۆلار بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستكه‌وتێك به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌روه‌ها ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان توانای به‌ڕێوه‌بردنی جیهانی نییه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ریان به‌پێی ئه‌و ره‌وشه‌ی كه‌ هه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ له‌ عێراقه‌ و زنجیره‌یه‌ك دیدارو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا و هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌نجامداوه‌.


228 جار خوێندراوەتەوە
17/01/2019

بابەتی زیاتر