Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆگان: ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌نبه‌ج بۆ په‌شیمانكردنه‌وه‌ی ئه‌مریكابووه‌ له‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی


په‌یام

سه‌رۆككۆماری توركیا ڕایگه‌یاند: كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی مه‌نبه‌ج بۆ په‌شیمانكردنه‌وه‌ی ئه‌مریكایه‌ له‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی له‌ سوریا.


دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌نبه‌ج كه‌ چوار سه‌ربازی ئه‌مریكی تێیدا گیانیان له‌ده‌ستدا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا وتی: ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هێرشه‌كه‌ی منبج بۆ كاریگه‌ریی كردن له‌ بڕیاریی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سوریا ڕوویدابێت، به‌ڵام پێداگریی تره‌مپی له‌ پرسی كشانه‌وه‌ بینیوه‌و باوه‌ڕناكات كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كانی وه‌ك مه‌نبه‌ج هیج كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی بكات، وه‌ ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ر بڕیارێك به‌ پێچه‌وانه‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ له‌ سوریا ده‌ربكرێت ئه‌وا سه‌ركه‌وتنی داعش ده‌بێت.

ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆتایی پێ هێنانی داعش له‌ خاكی سوریا ئه‌ركی توركیایه‌  له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به‌رده‌وام ده‌بن.

هاوكات كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكا له‌سه‌ر زاری چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای كۆشكی سپی هه‌ڵوێستی ترامپ سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژیه‌كه‌ی دوێنێ له‌ منبج بڵاوكرده‌وه‌و نوسیویه‌تی: تره‌مپ هیچ جۆره‌ هه‌نگاوێكی بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ بڕیاری ده‌ستكردن به‌ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ سووریا نه‌ناوه‌ و له‌ نزیكیشه‌وه‌ چاودێری پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ لیندسی گراهام سیناتۆری ناوداری كۆمارییه‌كان، له‌ دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نی پیراندا داكۆكی له‌وه‌ كرد: رێكخراوی تیرۆریستی داعش كه‌ هێرشه‌كه‌ی منبج-ی ئه‌نجام داوه‌ بوێری له‌ بڕیاری تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ له‌ سووریا وه‌رگرتووه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ پێشتر له‌و خواردنگه‌یه‌ی ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌‌ ژه‌مێكی خواردووه‌.

دوێنێ له‌ كاتی ده‌ورییه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژ‌ی له‌ مه‌نبه‌ج ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ چوار سه‌ربازی ئه‌مریكی گیانیان له‌ده‌ستدا.

364 جار خوێندراوەتەوە
17/01/2019

بابەتی زیاتر