پهیام
سەرچاوەیەکی ئەمنی به ئهنادۆڵی رایگەیاند، ئاگرێک لە باڵەخانەی وەزارەتی نەوتی عێراق ناوەڕاستی بەغدا، کەوتووەتەوە.
ئەحمەد خەڵەف، ئەفسەر لە پۆلیسی بەغدا، باسی لەوەکرد، ئاگرەکە لە نھۆمێکی باڵەخانەی وەزارەتی نەوت کەوتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا کە ھەوڵی تیمەکانی بەرگری شارستانی بۆ کۆنتڕۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەردەوامە بۆ ئەوەی ئاگرەکە بۆ نھۆمەکانی دیکە پەرەنەسێنێت.
سەبارەت بە زیانە گیانی و ماددەییەکانی ئاگرکەوتنەوەکە، ئەحمەد خەڵەف وتی: "تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و ماددەییەکانی رووداوەکە لە بەردەستدا، نییە".
153 جار خوێندراوەتەوە
17/01/2019