پەیام
ژیانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیانی تونس به‌ده‌ست گرفته خزمه‌تگوزاری و زانستی و ئابورییه‌كانه‌وه توشی شه‌له‌ل بووه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه زیاتر له 650 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر حكومی مانگرتنیان ڕاگه‌یاند و داوای زیادكردنی مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن.
مانگرتنی فه‌رمانبه‌ران دوای ئه‌وه‌هات ڕۆژی چوارشه‌ممه گفتوگۆكانی نێوان سه‌رانی یه‌كێتی گشتی تونس بۆ كاركردن كه گه‌وره‌ترین ڕێكخراوی جیهانیه له‌و وڵاته له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت شكستی هێنا.
به‌هۆی مانگرتنی فه‌رمانبه‌رانه‌وه وێستگه‌كانی گواستنه‌وه وه‌ستان و سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومهییهكانی پایته‌ختی تونس داخراون.
لایخۆیانه‌وه هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی و باڵا و په‌روه‌رده له ڕاگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شدا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌یان بۆ پاراستنی قوتابیان كردووه به پشووی ڕه‌سمی.
یوسف شاهید سه‌رۆكی حكومه‌تی تونس هۆشداریدا له‌وه‌ی كه مانگرتنی گشتی فه‌رمانبه‌ران تێجوویهكی زۆر له‌سه‌ر بودجه‌ی ووڵات له‌م بارودۆخه قه‌یراناوییه ئابورییه ده‌گرێت ئه‌ستۆ.
سه‌رۆكوه‌زیرانی تونس وتیشی: پێشنیاریامن كردووه كه له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی داهاتی ووڵات مووجه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رزبكه‌نه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێت‌و له ئێستادا مووچه زیادبكه‌ن ئه‌وا ده‌بێت قه‌رزێكی زیاتر بكه‌ن.
وڵاتی تونس به‌ر له مانگرتنی ئه‌مڕۆی فه‌رمانبه‌ران سێ مانگرتنی گشتی له‌دوای خۆپیشاندانه‌كانی به‌هاری ئیسلامی له یه‌نایه‌ری 2011 به‌خۆوه بینیوه كه یه‌كه‌میان به‌هۆی كوشتنی شوكری بهلعیدی سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی نیشتیمانی بوو له 2013.
هەروه‌ها له ته‌موزی هه‌مان ساڵ دژی كوشتنی محه‌مه‌د ئهلبهڕاههمی یه‌كێك له سه‌ركرده نیشتیمانییه‌كان مانگرتنی گشتی ڕاگه‌یه‌ندرا، سێهه‌م مانگرتنیش مانگرتنی فه‌رمانبه‌رانی حكومی بوو له مانگی یانزه‌ی ساڵی ڕابردوو كه به‌هه‌مان شێوه‌ی ئێستا داوای زیادكردنی مووچه‌كانیان ده‌كرد.
179 جار خوێندراوەتەوە
17/01/2019