پەیام
(سه‌یفه‌دین عه‌بدوڵڵا) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مالیزیا ڕایگه‌یاند: له‌مه‌ودوا، مالیزیا میوانداری هیچ چالاكییه‌ك ناكات كه ئیسرائیل به‌شداری تێدا بكات.
هه‌فته‌ی پێشوو، (مه‌هاتیر محه‌ممه‌د) سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزیا ڕایگه‌یاند: ڕێگه به مه‌له‌وانانی ئیسرائیلی ناده‌ین به‌شداری ئه‌و پێشبڕكێیه بكه‌ن كه بۆ دیارییكردنی پاڵێوراوانی پاڵه‌وانێتی پارائۆڵۆمپی (2020)ی تۆكیۆ، له مالیزیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م جهختكردنهوهیهی مالیزیا دوابه‌دوای بانگه‌وازی لیژنه‌ی پارائۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تیی هات كه داوای كردبوو چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مالیزیا جارێكی دیكه جه‌ختی له هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌و ڕووه‌وه كرده‌وه.
مالیزیا زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی موسڵمانه، هاوشێوه‌ی ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه په‌یوه‌ندی دیبلۆماسیی له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی ئیسرائیل‌دا نییه‌و بۆ هیچ كه‌سێكیش نییه به پاسپۆرتی ئیسرائیله‌وه بچێته نێو ئه‌و وڵاته‌وه.
250 جار خوێندراوەتەوە
17/01/2019