Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزه‌كانی عێراق بە ئه‌شكه‌نجه‌دانی هاووڵاتیان‌ و پیاوانی ئایینی سووننه‌ تۆمەتباردەکرێن


پەیام 

هێزه‌كانی عێراق به‌ ده‌ستگیركردن‌ و ئه‌شكه‌نجه‌دانی نایاسایی هاووڵاتیان‌ و پیاوانی ئایینی سووننه‌ مه‌زهه‌ب، تۆمه‌تبار ده‌كرێن.

ڕێكخراوی (چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ) ناسراو به‌ (هیومان ڕایتس وۆچ) ده‌ستگیركردن‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی هاووڵاتیانی سووننه‌ مه‌زهه‌بی له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌ عێراقییه‌كان دووپاتكرده‌وه‌.

له‌میانی ڕاپۆرتێكدا سه‌باره‌ت ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ 100 وڵاتی جیهاندا بۆ ساڵی 2018، هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگه‌یاند: له‌و ناوچانه‌ی‌ پێشتر داعشی لێ بووه‌، هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌ پاساوی قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر هاووڵاتیان‌و به‌تایبه‌تیش پیاوانی ئایینی سوننه‌ مه‌زهه‌بیان گرتووه‌‌و ئه‌شكه‌نجه‌یان داون‌و خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ڕه‌فتاری تا ئاستی "سزادانی به‌كۆمه‌ڵ"یان دژ به‌و كه‌سانه‌ گرتووه‌ته‌ به‌ر كه‌ گومان هه‌بووه‌ كه‌سانی نزیكیان پشتیوانییان له‌ داعش كردبێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئه‌و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ سوپای وڵاتی میانمار به‌ ئه‌نجامدانی ترسناكترین تاوان به‌رانبه‌ر موسوڵمانانی هه‌رێمی ئه‌راكان تۆمه‌تبار ده‌كات.

ڕێكخراوه‌كه‌ له‌و باره‌وه‌ نووسیویه‌تی: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، سوپای میانمار به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ترسناكترین تاوانی به‌رانبه‌ر موسڵمانانی ڕۆهینگیا له‌ هه‌رێمه‌كانی (ئه‌راكان)‌و (كاشین)‌و (شان)، ئه‌نجام داوه‌.

430 جار خوێندراوەتەوە
17/01/2019

بابەتی زیاتر