Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دیپلۆماتکارێکی ئەمریکی: پەیوەندی ئەمریکا لەگەڵ کورد کاتی و تاکتیک بووە


پەیام 

دیبلۆماتێكی پله‌ باڵای ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی به‌ كورده‌وه‌ له‌ سوریا به‌ "كاتیی"‌و تاكتیك" ناوده‌بات.

(ڕۆبه‌رت فۆرد) باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له‌ سوریا ڕایگه‌یاند: په‌یوه‌ندی نێوان واشنتۆن‌و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) په‌یوه‌ندییه‌كی كاتیی‌ و تاكتیكیه‌.

(رۆبه‌رت فۆرد) له‌ میانی وته‌یه‌كیدا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ناوه‌ندی (وۆردو ویڵسۆن)ی تایبه‌ت به‌ توێژینه‌وه‌ كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سوریا‌و به‌ره‌نجامه‌كانی، وتی: یه‌یه‌گه‌ له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی شه‌ڕی داعش ده‌كات.

هه‌ر له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ سوریا، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له‌ سوریا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیی درێژخایه‌نی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌دا نه‌به‌ستووه‌‌و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌پێی قسه‌ی‌ (فۆرد) "هاوپه‌یمانێتییه‌كی ته‌كتیكی‌و سه‌ربازیی" بووه‌.

له‌ به‌شێكی قسه‌كانیشیدا، فۆرد وتی: باوه‌ڕ ناكه‌م له‌ئێستادا كشانه‌وه‌ی واشنتۆن له‌ سوریا خیانه‌ت بێت له‌ كورده‌كانی سوریا.

ئه‌مه‌و له‌ 19ی مانگی ڕابردوودا سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریدا ته‌واوی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سوریا بكشێنێته‌وه‌.

873 جار خوێندراوەتەوە
18/01/2019

بابەتی زیاتر