Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ژماره‌ی قوربانییانی په‌لاماره‌كه‌ی كۆڵۆمبیا گه‌یشته‌ 21 كه‌س


پەیام 

ژماره‌ی قوربانیانی‌ ئه‌و په‌لاماره‌ی له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ خوێندنگه‌ی پۆلیسی جه‌نه‌ڕاڵ سانتانده‌ری له‌بۆگۆتای پایته‌ختی‌ كۆڵۆمبیا كرده‌ ئامانج" بۆ 21 كه‌س به‌رزبۆوه‌.

پۆلیسی كۆڵۆمبیا له‌راگه‌یه‌نراوێكدا دواین زانیاریه‌كانی له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌و ئاشكرایكرد" به‌و هۆیه‌وه‌ سێ رۆژ ماته‌مینی ڕاگه‌یه‌نراوه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ له‌ په‌لاماره‌كه‌دا 21 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 68 كه‌سیش برینداربوون، وتیشی‌ له‌و ژماره‌یه‌ 58یان دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست، نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه‌.

پۆلیسی‌ كۆڵۆمبیا داوای له‌ هاوڵاتیان هه‌ركه‌سێك زانیاری‌ هه‌یه‌ له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌وه‌ هاوكارییان بكات تا ئه‌نجامده‌رانی په‌لاماره‌كه‌ ده‌ستگیربكرێن.


339 جار خوێندراوەتەوە
18/01/2019

بابەتی زیاتر