Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوو فڕۆكه‌ی ڕووسی به‌ یه‌كیاندا كێشا‌و كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌


پەیام 

وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی دوو فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ریای ژاپۆن پشتڕاست كرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای‌ كرد كه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هه‌یینی، دوو فڕۆكه‌ی ڕووسی له‌ كاتی ڕاهێناندا له‌ ئاسمانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات‌و له‌سه‌ر ده‌ریای ژاپۆن به‌ریه‌ككه‌وتن‌و كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا فڕۆكه‌كان له‌ جۆری سوخۆی (SU-34)ی بوون‌و ڕووداوه‌كه‌ش له‌ ناوچه‌ی (هابارۆس) به‌ دووری 35 كیلۆمه‌تر له‌ كه‌ناری‌ ده‌ریا ڕوویداوه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕایشیگه‌یاندووه‌ "تیمه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌كه‌ توانیویانه‌ به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ په‌ڕه‌شوت خۆیان ده‌رباز بكه‌ن، به‌ڵام هێشتا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌".

281 جار خوێندراوەتەوە
18/01/2019

بابەتی زیاتر