Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای رووسیا و هێزه‌كانی‌ یه‌په‌گه‌ نمایشی سەربازی هاوبەشیان لە منبج ئەنجامدا


پەیام 

سوپای رووسیا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی‌ یه‌په‌گه‌ له‌ ناو خاكی سوریا و له‌ ناوچه‌ی مه‌نبه‌ج نمایشی سه‌ربازیان به‌ هاوبه‌شی ئه‌نجامدا.

به‌پێی زانیاریه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان، رووسیا له‌ منبج و چوارده‌وری به‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی یه‌په‌گه‌ پێكه‌وه‌ نمایشی سه‌ربازی و ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شیان ئه‌نجامداوه‌.

به‌پێی گرته‌ ڤیدۆییه‌كان زرێپۆه‌شه‌كان به‌ ئاڵای رووسیاوه‌ له‌لایه‌ن سه‌ربازانه‌وه‌ كه‌ لۆگۆی سوپایان پێوه‌ییه‌ له‌ باشووری رۆژئاوای شارۆچكه‌كه‌ له‌ ناحیه‌ی ئاریما له‌ سوریا چالاكییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

نمایشی سه‌ربازی هێزه‌كانی‌ سه‌ر به‌ سوپای روسیا له‌ سووریا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بریاری كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ولاَته‌كه‌ی له‌ سووریا ده‌ركردوه‌ و سوپای توركیاش هه‌ره‌شه‌ی ئه‌نجامدانی‌ ئۆپراسیۆنی‌ سه‌ربازی بۆ سه‌ر مه‌نبه‌ج و رۆژهه‌لاَتی‌ فورات ده‌كات.

428 جار خوێندراوەتەوە
18/01/2019

بابەتی زیاتر